فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خوێندکارانی بواری زانستی خواردەمەنی لە بەرامبەر وەزارەتی بێهداشت
یەکشەممە ۰۹-۰۲-۱۴۰۳   |  28-04-2024

ڕۆژی شەممە ٨ی گوڵان، کۆمەڵێک لە خوێندکاران و فێرخوازانی بواری زانستی خواردەمەنی، لە ناڕەزایەتیی بە یاسای نوێی وەزارەتی بێهداشت، لە بەرامبەر ئەم ناوەندە دەستیاندایە کۆبوونەوە.
خوێندکارانی ناڕازی لە ئاست ئەم یاسا نوێیە کە بریتییە لە “هەبوونی پێناسە و ستانداردی خزمەت بۆ دیاری کردنی پارێزی دەرمانی بۆ نەخۆشانی برین سووک” دەستیانداوەتە کۆبوونەوە و دەڵێن: بەپێی ئەم یاسایە، پزیشکانی گشتی هەر وەک بەڵگەی لێدانی ژێل و بوتاکس دەتوانن بەدوای تێپەڕاندنی دەورەی یەک مانگە، بەڵگەی یاسایی ئەم پارێزە دەرمانییە بەدەست بێنن. ئەمە لەحاڵێکدایە کە خوێندکارانی ئەم بوارە، بەدوای تێپەڕاندنی چوار سال خوێندنی کارناسی و دوو ساڵ پلانی زۆرەملێ، دەتوانن ئەم مەدرەکە بەدەست بێنن.