کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خەڵکی ئیسفهان بە ئەگەری ئێعدامی تاوانبارانی ماڵی ئیسفەهان
دوشەممە ۲۵-۰۲-۱۴۰۲   |  15-05-2023
شەوی یەکشەممە لەسەر دووشەممە ٢٥ی گوڵان، کۆمەڵێک لە بنەماڵەی بەندکراوانی مەحکووم بە ئێعدام و هاووڵاتییانی ئیسفەهان، بە خواستی ڕاگرتنی ئێعدامی سێ کەس لە تاوانبارانی پەروەندەی ناسراو بە “ماڵی ئیسفەهان” بە ناوەکانی “مەجید کازمی، سەعید یەعقووبی و ساڵح میرهاشمی”، لە بەرامبەر زیندانی “دەستگرد”ی ئەمشارە دەستیان دایە کۆبوونەوە.
شایانی باسە، لەم دواییانەدا بەکردەوە دەرهاتنی حوکمی ئێعدام لە زیندانەکانی ئێران ڕەوتێکی چوونەسەرەوەی هەبووە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لە ماوەی ١١ ڕۆژی ڕابردوو لانیکەم ٥٧ بەندکراو لە زیندانەکانی ڕژیم ئێعدام کراون.