فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خەڵکی شارستانی خەمام لەئاست نەبوونی ئاو و کارەبا
چوارشەممە ۰۸-۰۵-۱۴۰۴   |  30-07-2025

ئەمڕۆ سێشەممە ٧ی گەلاوێژی ١٤٠٤، خەڵکی بەگیان هاتووی شارستانی خەمام، لە ناڕەزایەتیی بە پچڕانی بەردەوامی ئاو و کارەبا لەمشارە، هاتنە سەر شەقامەکان و ناڕەزایەتیی خۆیان دەربڕی.
بەپێی زانیارییەکان، بەرپرسانی شارستانی خەمام بەجێگەی پێڕاگەیشتن بە کێشە و گرفتی خەڵکی ناڕازی، فەرمانیان بە هێزە سەرکوتگەرەکانی ئینتزامی کردووە کە بڵاوە بە ناڕازییان بکەن، ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەیکە توندووتیژی لێبکەوێتەوە و ژمارەیەک لە خەڵکی ناڕازی بکەونە بەر هێڕشی دڕندانەی ئەم هێزانە.