کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خەڵکی شاری سەراوڵەی ئیلام
شەممە ۲۷-۰۳-۱۴۰۲   |  17-06-2023
ڕۆژی شەممە ٢٧ی جۆزەردان، خەڵکی شاری سەراوڵە لە پارێزگای ئیلام بۆ ئازادکردنی بەبێ مەرجی ٦ هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی ئەم شارە، لە بەرامبەر بینای فەرمانداری دەستیاندایە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناڕازییان ڕایانگەیاندووە؛ ئەگەر ئەو ٦ هاووڵاتییە ئازاد نەکرێن، ڕۆژی دووشەممە ٢٩ی جۆزەردان مانگرتنی گشتی لەم شارە ڕادەگەیەنن.