فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خەڵکی میرجاوە لە بەرامبەر ئۆستانداریی بەلوچستان
پێنجشەممە ۰۶-۰۶-۱۴۰۴   |  28-08-2025

بە دەیان کەس لە خەڵکی شارستانی میرجاوە و زاهێدان، ڕۆژی چوارشەممە ٥ی خەرمانانی ١٤٠٤، لە ناڕەزایەتیی به درێژەی داخرانی سنووری “ڕووتەک”، لە بەرامبەر ئۆستانداریی بەلوچستان، دەستیاندایە کۆبوونەوە و خوازیاری کرانەوەی ئەم سنوورە بوون.
شایانی باسە، ئەم ناڕەزایەتییە بەدوای وەدینەهاتنی بەڵێنی بەرپرسان بە مەبەستی چارەسەری ئەم کێشەیە، هاتووەتە ئاراوە. ئەو دانیشتنە لە ڕێکەوتی ٢٩ی گەلاوێژ بەڕێوەچوبوو کە تێیدا، بەرپرسانی ئۆستانداریی ۆ فەرماندەکانی سپا بەشداریان کردبوو و بەڵێنیان دابوو کە بەم کێشەیە ڕابگەن.