کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خەڵکی گوندی یەکاناتی مەرەند
هەینی ۲۲-۰۲-۱۴۰۲   |  12-05-2023
ڕۆژی هەینی ٢٢ی مانگی گوڵان، خەڵکی گوندی “یەکانات”ی سەر بە شاری مەرەند، لە ناڕەزایەتی بە داگیرکردنی زەوی و زارەکەیان لە لایەن هیزەکانی ڕژیم، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لە ئەنجامی بەڕێوەچوونی ئەم کۆبوونەوەیە، هێزەکانی ڕژیم بە مەبەستی بڵاوە پێکردن بە ناڕازییان، هێرشیان کردووەتە سەر خەڵک و بەهۆیەوە تێکهەڵچوون لە نێوان خەڵکی ناڕازی و هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیم هاتووەتە ئاراوە. شایانی باسە، جەماوەری ناڕازی، بۆ ماوەی چەندین کاتژمێر رێگای نێوان “خۆی-جۆلفا”یان بەستووە. پێویستە ئاماژە بکرێت کە هێزەکانی ڕژیم بۆ بڵاوە پێکردن بە ناڕازییان، لە گازی فرمێسکڕێژ و تەقەکردنی هەوایی کەڵکیان وەرگرتووە.