فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی دانیشتووانی شارۆچکەی جوپارستان لە کرمان
یەکشەممە ۰۷-۰۳-۱۴۰۲   |  28-05-2023

ڕۆژی یەکشەممە ٧ی جۆزەردان، کۆمەڵێک لە دانیشتووانی شارۆچکەی جوپارستان لە کرمان، لە بەرامبەر بینای ئۆستانداری ئەم شارە دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هاووڵاتییانی ناڕازی لە ئاست دابین نەکرانی ئاو بۆ ئەم شارۆچکەیە بە دوای ٣٠ ساڵ لە ڕادەست کردنی سێ هەزار متر لە زەوی ئەم ناوچەیە بە خەڵک، ناڕازین و دەڵێن، ئێستاش ئاوی خواردنەوەیان لە تانکێرە گەرۆکەکان دابین دەکەن.