کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی دانیشتووانی شارۆچکەی گولستان لە شیراز
شەممە ۱۷-۰۶-۱۴۰۳   |  07-09-2024
دانیشتووانی شارۆچکەی گولستانی شۆمالی لە شیراز، لەئاست پێڕانەگەیشتن بە کێشە و گرفتەکانیان، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، دانیشتووانی شارۆچکەی گولستانی شۆمالی شیراز، ئەمڕۆ شەممە ١٧ی خەرمانان، لە ناڕەزایەتیی بە دەستبەسەرداگیرانی موڵک و ماڵەکانیان لە لایەن سازمانی ئەوقاف، لە بەرامبەر بینای ئۆستانداریی ئەمشارە دەستیاندایە کۆبوونەوە و خوازیاری پێڕاگەیشتنی بەرپرسان بە کێشەکانیان بوون.