کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی دانیشتووانی ناوچەی تۆرق ڕوودی نەتەنز
شەممە ۳۱-۰۶-۱۴۰۳   |  21-09-2024
ڕۆژی هەینی ٣٠ی خەرمانان، کۆمەڵێک لە دانیشتووانی ناوچەی “تۆرق ڕوود”ی نەتەنز لە شاری ئیسفەهان، لە ناڕەزایەتیی بە چالاکییەکانی کانگاکان لەم ناوچەیە،دەستیاندایە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.
شایانی باسە، ئەم هاووڵاتییانە ماوەی چەند ڕۆژە لەئاست کەمتەرخەمی بەرپرسان و وەڵامنەدانەوە بە داواکارییەکانیان، لە شەقامەکانی ئەمشارە ڕێپێوان دەکەن و خوازیاری ڕاگرتنی چالاکی کانگاکان لەناۆچەی پارێزراوی “کەرکەس”ن و دەڵێن: ئەم چالاکییانە زیان دەگەیەنێ بە ژینگەی ناوچەکە.