فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی دایکانی شەممێ لە تورکییە
شەممە ۰۵-۰۳-۱۴۰۳   |  25-05-2024

ئەمڕۆ شەممە ٥ی جۆزردان، دایکانی شەممێ “شەممە” بۆ جارێکی دیکە لە شارەکانی دیاربەکر و ئیستانبۆل کۆبوونەوە و داوای ئاشکراکرانی چارەنووسی کەسووکارەکانیان لە لایەن حکوومەتی تورکییە بوون.
ئەرجان یڵماز، سەرۆکی لقی دیاربەکری کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، لە هەزارەمین هەفتەدا، هاووڵاتییان لە هەموو شوێنێکەوە هاتوون و هەموویان یەک داواکارییان هەیە، ئەویش ئاشکراکردنی چارەنووسی کەسوکارە دەستگیرکراو و ڕفێندراوەکانیانە و داوا دەکەن بەرپرسانی ئەو کەیسانە ڕووبەڕووی دادگا بکرێنەوە و سزا بدرێن. ناوبرا وتیشی، ٣٠ ساڵە کەسوکاری دەستگیرکراوان و ڕفێندراوان لەگەڵ چالاکانی داکۆکیکار لە مافەکانی مرۆڤ داوای ئاشکراکردنی چارەنووسی دەستگیرکراون دەکەن؛ ئەگەرچی چەندان جار لە میانەی گردبوونەوە و خۆپیشاندانەکاندا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە پەلامار دراون، بەڵام دایکانی شەممێ و کەسوکارەکانیان بەردەوام دەبن لە داواکارییەکانیان و هیچ توندوتیژیی و هەڕەشەیەک ساردیان ناکاتەوە تا ئەو کاتەی دەسەڵات بە فەرمی وەڵامیان دەداتەوە.دایکانی شەممێ (دایکانی شەممە) کۆمەڵەیەکی مەدەنییە و هەموو ئەو دایکانە لەخۆ دەگرێت کە لە ساڵانی ١٩٨٠ بۆ ١٩٩٥ ڕۆڵەکانیان لەلایەن دەسەڵاتی ئەو کاتی تورکییە، کوژراون یان ڕفێندراون.