کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی دژبە تاڵبان لە ویلایەتی بەدەخشان
شەممە ۱۵-۰۲-۱۴۰۳   |  04-05-2024
بەپێی زانیارییەکان لە ویلایەتی بەدەخشان لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان، ئەمڕۆ شەممە ١٥ی گوڵان، ناڕەزایەتییەکان دژبە تاڵبان لە ووێلسوالی درایم بەردەوام بوو و خەڵکی وێلسوالی “ئەرگۆ”ش بەم ناڕەزایەتییانەوە پەیوەست بوون.
بەوتەی سەرچاوەکانی خۆجێی لە ئەفغانستان، هەتا ئێستا دوو کەس بەهۆی تەقەکردنی هێزەکانی تاڵبان لەم دوو وێلسوالییە کوژراون و کەسێکی دیکەش برینداربووە. جێگای ئاماژەیە، ئەم ناڕەزایەتییانە لەحاڵێکدا هاتووەتە ئاراوە کە تاڵبان مەزرای بەرهەمهێنانی خەشخاشی لەم ویلایەتانە لەناو بردووە و لەگەڵ جووتیارانی ناوچەکە، توندئاژۆیی کردووە.