کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی سەرتاسەری خانەنشین کراوانی ئیدارەی مۆخابەرات لە شارەکانی ئێران
دوشەممە ۰۴-۰۲-۱۴۰۲   |  24-04-2023
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی دووشەممە ٤ی مانگی گوڵان، خانەنشین کراوانی ئیدارەی مۆخابەرات لە شارەکانی ئێران بە شێوەی هاوکات و جیاجیا، دەستیاندایە بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کۆمەڵێک لە خانەنشین کراوانی ئیدارەی مۆخابەراتی شارەکانی تاران، ئەردەبیل، مەشهەد، فارس و سنە، لە ناڕەزایەتیی بە پچڕانی بیمەکانیان و هەروەها جێبەجێ نەکرانی خواستەکانی دیکەیان، بە وتنەوەی درووشمی “تا مافی خۆمان وەرنەگرین، دەست لە ئێعتڕاز هەڵناگرین”، لە بەرامبەر ئیدارەی مۆخابەراتی ئەمشارانە دەستیاندایە کۆبوونەوە.