لەدرێژەی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشین کراوانی شیرکەتی مۆخابەرات، خانەنشین کراوانی ئەم ناوەندە بۆ جارێکی دیکە دەستیاندایە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، خانەنشین کراوانی ناڕازی ڕۆژی دووشەممە ١ی خەزەڵوەر، بۆ جارێکی دیکە لە بەرامبەر بینای شیرکەتی مۆخابەرات لە شارەکانی، تاران، شیراز، ئیسفەهان، زەنجان، ئەراک، ئەهواز، فارس، بەلوچستان، ورمێ، ئەردەبیل، خۆرەم ئاباد، ڕەشت، ساری، زاهێدان، ئیلام، سنە و کرماشان، دەستیاندایە کۆبوونەوە و لە ڕێگەی بەدەستەوە گرتنی چەندین پلاکارد و وتنەوەی درووشمی ئێعتڕازی لەوانە،
“شیرکەتی پڕداهات چیت بەسەر هات”، “بەکردەوە دەرهاتنی ئاییننامە مافی سەرەکی ئێمەیە”، “خانەنشین کراوان یەک بگرن یەک بگرن”، “وادە و بەڵێنەکان جوان بوون، بەڵام هەمووی درۆ بوون” و “تا کاتێک کە مافەکەمان وەرنگەرین، ئارام نابینەوە” خوازیاری پێڕاگەیشتن بە خواستەکانیان لەوانە، “جێبەجێ کرانی ئایین نامەی کارمەندان” و “دامەزراندنی ساڵی ١٣٨٩” و “چارە سەرکرانی کێشەکانی بیمەی دەرمانی”یان بوون.