فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی سەرتاسەری خانەنشین کراوانی مۆخابەرات لە شارەکانی ئێران
دوشەممە ۱۸-۰۲-۱۴۰۲   |  08-05-2023

ڕۆژی دووشەممە ١٨ی مانگی گوڵان، خانەنشین کراوانی مۆخابەرات لە زۆربەی شارەکانی ئێران، لە ناڕەزاەتیی بە جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان دەستیاندایە کۆبوونەوە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کۆمەڵێک لە خانەنشین کراوانی مۆخابەراتی پارێزگاکانی کرماشان، ئەراک، هۆرمۆزگان، سیستان و بەلوچستان، ئەردەبیل، ‌ئیلام، لۆرستان، ئازەربایجان شەرقی، خوزستان، گیلان، ئیسفەهان، کوردستان، چوارمەحاڵ و بەختیاری، و چەندین شاری دیکە لە ناڕەزایەتیی بە جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان لەوانە، “بەکردەوە دەرهاتنی درووستی ئایننامەی دامەزراندن، بەڕێوەبردنی تەواوی بیمەی تەکمیلی و دابین کردنی سەرجەم هەزینەکانی دەرمانی، لە بەرامبەر بینای مۆخابەرات لەمشارانە دەستیاندایە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی.