فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی سەرتاسەری خانەنشین کراوانی مۆخابەرات لە شارەکانی ئێران
دوشەممە ۳۰-۰۷-۱۴۰۳   |  21-10-2024

خانەنشین کراوانی شیرکەتی مۆخابەرات، بۆ جارێکی دیکە و بەپێی ڕەواڵی کۆبوونەوەی حەفتانەیان، ئەمڕۆ دووشەممە ٢٩ی ڕەزبەر، لەئاست وەدینەهاتنی خواستەکانیان لە زۆربەی شارەکانی ئێران، هاتنە سەر شەقامەکان و دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، خانەنشین کراوانی ناڕازی بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر بینای شیرکەتی مۆخابەرات لە شارەکانی، تاران، تەورێز، ئیسفەهان، لۆرستان، مازەندەران، بابۆل، زەنجان، ورمێ، ئیلام، شیراز، ئەهواز، سنە، مەریوان، ئەردەبیل، گیلان و کرماشان، هاتنە سەر شەقامەکان و ڕێپێوانی ئێعتڕازیان بەڕێوەبرد و لە ڕێگەی بەدەستەوە گرتنی چەندین پلاکارد و وتنەوەی درووشمی “بەکردەوە دەرهێنانی ئایننامە مافی سەرەکی ئێمەیە”، خوازیاری پێڕاگەیشتن بە خواستەکانیان لەوانە، “جێبەجێ کرانی ئایین نامەی کارمەندان” و “دامەزراندنی ساڵی ١٣٨٩” و “چارە سەرکرانی کێشەکانی پێوەندیدار بە بیمەی دەرمانی”یان بوون.