خانەنشین کراوانی شیرکەتی مۆخابەرات، بۆ جارێکی دیکە و بەپێی ڕەواڵی کۆبوونەوەی حەفتانەیان، ئەمڕۆ دووشەممە ٧ی خەزەڵوەر، لەئاست وەدینەهاتنی خواستەکانیان لە زۆربەی شارەکانی ئێران، هاتنە سەر شەقامەکان و دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، خانەنشین کراوانی ناڕازی بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر بینای شیرکەتی مۆخابەرات لە شارەکانی، تاران، تەورێز، ئیسفەهان، لۆرستان، مازەندەران، بابۆل، زەنجان، ورمێ، ئیلام، شیراز، ئەهواز، سنە، مەریوان، بیجاڕ، ئەردەبیل، گیلان و کرماشان، هاتنە سەر شەقامەکان و ڕێپێوانیانی ئێعتڕازیان بەڕێوەبرد و لە ڕێگەی بەدەستەوە گرتنی چەندین پلاکارد و وتنەوەی درووشمی “بەکردەوە دەرهێنانی ئایننامە مافی سەرەکی ئێمەیە”، خوازیاری پێڕاگەیشتن بە خواستەکانیان لەوانە، “جێبەجێ کرانی ئایین نامەی کارمەندان” و “دامەزراندنی ساڵی ١٣٨٩” و “چارە سەرکرانی کێشەکانی پێوەندیدار بە بیمەی دەرمانی”یان بوون.