کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی سەرتاسەری خانەنشین کراوانی مۆخابەرات
دوشەممە ۰۹-۰۵-۱۴۰۲   |  31-07-2023
ڕۆژی دووشەممە ٩ی گەلاوێژ، خانەنشین کراوانی شیرکەتی مۆخابەرات لە شارە جۆراوجۆرەکانی ئێران، دەستیاندایە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، حانەنشین کراوانی شیرکەتی مۆخابەرات لە شارەکانی، ئیسفەهان، خوزستان، چوارمەحاڵ و بەختیاری، فارس و کرماشان، لە ناڕەزایەتیی بە پێڕانەگەیشتن بە خواستەکانیان لەوانە: “بەکردەوە دەرنەهاتنی درووستی ئائیننامەی پێرسۆنێلی و ئێستخدامی ساڵی ٨٩” و “نەمانی کێشە و گرفتەکانی بیمەی دەرمانی”، لە بەرامبەر بینای شیرکەتی مۆخابەرات لەمشارانە دەستیاندایە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.