فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی سەرتاسەری خانەنشین کراوانی مۆخابەرات لە شارەکانی ئێران
دوشەممە ۱۷-۱۰-۱۴۰۳   |  06-01-2025

ئەمڕۆ دووشەممە ١٧ی بەفرانبار، خانەنشین کراوانی شیرکەتی مۆخابەرات، لەئاست وەدینەهاتنی خواستەکانیان لە زۆربەی شارەکانی ئێران، بۆ جارێکی دیکە هاتنە سەر شەقامەکان و دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، خانەنشین کراوانی ناڕازی بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر بینای شیرکەتی مۆخابەرات لە شارەکانی، تاران، تەورێز، ئیسفەهان، لۆرستان، مازەندەران، بابۆل، زەنجان، ورمێ، شیراز، ئەهواز، ئیلام، کرماشان، سنە، مەریوان، بیجاڕ، ئەردەبیل و گیلان، هاتنە سەر شەقامەکان و ڕێپێوانیانی ئێعتڕازیان بەڕێوەبرد و لە ڕێگەی بەدەستەوە گرتنی چەندین پلاکارد و وتنەوەی درووشمی “ئێتحاد ئێتحاد دژی ستەم و گەندەڵی”، خوازیاری پێڕاگەیشتن بە خواستەکانیان لەوانە، “جێبەجێ کرانی ئایین نامەی کارمەندان” و “دامەزراندنی ساڵی ١٣٨٩” و “چارە سەرکرانی کێشەکانی پێوەندیدار بە بیمەی دەرمانی”یان بوون.