کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی سەرتاسەری خانەنشین کراوانی مۆخابەرات لە شارەکانی ئێران
دوشەممە ۰۸-۱۱-۱۴۰۳   |  27-01-2025

ئەمڕۆ دووشەممە ٨ی ڕێبەندان، خانەنشین کراوانی شیرکەتی مۆخابەرات، لەئاست وەدینەهاتنی خواستەکانیان لە زۆربەی شارەکانی ئێران، بۆ جارێکی دیکە هاتنە سەر شەقامەکان و دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، خانەنشین کراوانی ناڕازی بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر بینای شیرکەتی مۆخابەرات لە شارەکانی، تاران، تەورێز، ئیسفەهان، زەنجان، ورمێ، ئیلام، کرماشان، سنە، ئەردەبیل و گیلان، هاتنە سەر شەقامەکان و ڕێپێوانی ئێعتڕازیان بەڕێوەبرد و لە ڕێگەی بەدەستەوە گرتنی چەندین پلاکارد و وتنەوەی درووشمی “شیرکەتی ئیفلاس هێناو، پارەی ئێمەی خواردووە”، خوازیاری پێڕاگەیشتن بە خواستەکانیان لەوانە، “جێبەجێ کرانی ئایین نامەی کارمەندان” و “دامەزراندنی ساڵی ١٣٨٩” و “چارە سەرکرانی کێشەکانی پێوەندیدار بە بیمەی دەرمانی”یان بوون.