فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی سەرتاسەری خانەنشین کراونی تەئمین ئیجتماعی لە شارەکانی ئێران
یەکشەممە ۲۸-۱۱-۱۴۰۳   |  16-02-2025

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٨ی ڕێبەندان،  خانەنشین کراوانی تەئمین ئیجتماعی لە شارەکانی تاران، ئەهواز، شووش، گوڵسار، کەرخە و حەوت تەپە، بۆ جارێکی دیکە هاتنە سەر شەقامەکان و ناڕەزایەتیان دربڕی.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، خانەنشین کراوانی تەئمین ئیجتماعی ئەمشارانە بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر سازمانی تەئمین ئیجتماعی و وتنەوەی درووشمی “خەڵکینە بە ئێمەوە پەیوەست بن، دەردی ئێمە دەری ئێوەیە”، “دەوڵەتی ئیفلاس هێناو ئیتر لە قوڕ چەقیەوە”، “تەنیا لە شەقامەکان وەدی دێت مافەکانمان” و “وادە و بەڵێن ئیتر بەسە خوانی ئێمە خاڵییە”، خوازیاری وەڵامدانەوەی بەرپرسان بە خواستەکانیان و پێڕاگەیشتن بە بارودۆخی نالەباری ژیانیان بوون.