کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی سەرتاسەری خانەنشین کراوانی مۆخابەرات لە شارەکانی ئێران
دوشەممە ۲۰-۱۲-۱۴۰۳   |  10-03-2025

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠ی ڕەشەممە، خانەنشین کراوانی شیرکەتی مۆخابەرات لە زۆربەی شارەکانی ئێران، لەئاست وەدینەهاتنی خواستەکانیان، بۆ جارێکی دیکە هاتنە سەر شەقامەکان و ڕێپێوانی ئێعتڕازیان بەڕێوەبرد.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، خانەنشین کراوانی ناڕازی بە ڕێپێوان لە شەقامی شارەکانی تاران، تەورێز، هۆرمۆزگان، گیلان، ئیلام، زەنجان، ئەهواز، ئیسفەهان، خوزستان، مەریوان، سنە و بیجاڕ و کۆبوونەوە لە بەرامبەر بینای شیرکەتی مۆخابەراتی ئەمشارانە، لە ڕێگەی بەدەستەوە گرتنی چەندین پلاکارد و وتنەوەی درووشمی “سەهامداری زاڵم مافی ئێمەی خواردووە”، “تەنیا لە شەقامەکان وەدی دێت مافەکانمان” و “ئەم هموو نادادپەروەرییە، نەیدیوە هیچ میللەتێک”، خوازیاری جێبەجێ کرانی خواستەکانیان و پێڕاگەیشتن بە کێشە و گرفتەکانیان بوون.