فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی سەرتاسەری خانەنشین کراونی شیرکەتی مۆخابەرات
دوشەممە ۰۵-۰۳-۱۴۰۴   |  26-05-2025

ئەمڕۆ دووشەممە ٥ی جۆزردانی ١٤٠٤، خانەنشین کراوانی شیرکەتی مۆخابەرات، بە شێوەی سەرتاسەری لە دەیان شاری ئێران، هاتنە سەر شەقامەکان و ناڕەزایەتییان دەربڕی.
ئەم ناڕەزایەتییانە لەدژی نادادپەروەری بنەڕەتی و وەدینەهاتنی بەڵێنی سەهامدرانی گەورەی شیرکەتی مۆخابەرات لەوانە: ستادی ئیجرایی فەرمانی ئیمام و بۆنیادی تەعاونی سپا، ئەنجام دراوە. خانەنشین کراوان دەڵێن: چەندین ساڵە خۆیان لە مافی دانی قازانجی سەهامەکانمان، بیمەی مۆکەمێل، مۆتاڵباتی قانوونی و تەنانەت حقووقە دواخراوەکانمان دەبوێرن، لە حاڵێکدا خۆیان لە قازانجی شیرکەت بەهرەمەندن و ئێمەیان لەبیر چووەتەوە.