
ئەمڕۆ دووشەممە ١٢ی جۆزردانی ١٤٠٤، خانەنشین کراوانی شیرکەتی مۆخابەرات، بە شێوەی سەرتاسەری لە دەیان شاری ئێران لەوانە: سنە، کرماشان، مەریوان، ئیسفەهان، ئیلام، بیجاڕ، تاران، ڕەشت و چەندین شاری دیکە، بۆ جارێکی دیکە هاتنە سەر شەقامەکان و ناڕەزایەتییان دەربڕی.
ئەم ناڕەزایەتییانە لەدژی نادادپەروەری بنەڕەتی و وەدینەهاتنی بەڵێنی سەهامدرانی گەورەی شیرکەتی مۆخابەرات لەوانە: ستادی ئیجرایی فەرمانی ئیمام و بۆنیادی تەعاونی سپا، ئەنجام دراوە. خانەنشین کراوان دەڵێن: چەندین ساڵە خۆیان لە مافی دانی قازانجی سەهامەکانمان، بیمەی مۆکەمێل، مۆتاڵباتی قانوونی و تەنانەت حقووقە دواخراوەکانمان تەبرئە دەکەن، لە حاڵێکدا خۆیان لە قازانجی شیرکەت بەهرەمەندن و ئێمەیان لەبیر چووەتەوە. خانەنشینان دەڵێن: “ئێمە ماندووین لەم هەموو بەڵێنە پڕوپووچە، لە کەمتەرخەمی ئەو ناوەندانەی کە ماوەی چەندین ساڵە، خۆیان لەپشت ناوی سەهامدار شاردووەتەوە، بەڵام لەئاست وەدیهاتنی مافەکانمان هیچ کارێک ناکەن”.