فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی سەرتاسەری خانەنشین کراوانی مۆخابەرات
دوشەممە ۲۴-۰۶-۱۴۰۴   |  15-09-2025

خانەنشین کراوانی شیرکەتی مۆخابەرات لە شارەکانی سنە، کرماشان، بیجاڕ، ئیسفەهان، گیلان و زەنجان، ئەمڕۆ دووشەممە ٢٤ی خەرمانان، بە مەبەستی وەدیهاتنی خواستەکانیان و لەدرێژەی ناڕەزایەتی حەفتانەیان، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، خانەنشین کراوانی ناڕازی لەم کۆبوونەوانەدا لەئاست نەدرانی حقووقە دواخراوەکانیان، ئیجرا نەکرانی ئایننامەکان و بارودۆخی نالەباری بیمەی تەکمیلیان ناڕەزایەتییان دەربڕیوە. خانەنشین کراوانی ناڕازی هەروەها سەرنج نەدانی ستادی ئیجرایی، وادە و بەڵێنی بێ بنەمای بەڕێوەبەری گشتی، کۆنسێرسیۆمی متمانەی مۆبین سپا و ناوەندەکانی چاوەدێریان مەحکووم کرد و خوازیاری جێبەجێ کرانی خواستەکانیان بوون.