کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی سەرتاسەری خانەنشین کراوانی مۆخابەرات
دوشەممە ۳۱-۰۶-۱۴۰۴   |  22-09-2025

خانەنشین کراوانی شیرکەتی مۆخابەرات، ئەمڕۆ دووشەممە ٣١ی خەرمانانی ١٤٠٤، لە شارەکانی مەریوان، سنە، کرماشان، بیجاڕ، ئیسفەهان، هەمەدان، شیراز و زەنجان، بۆ جارێکی دیکە بە مەبەستی وەدیهاتنی خواستەکانیان و لەدرێژەی ناڕەزایەتیی حەفتانەیان، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، خانەنشین کراوانی ناڕازی لەم کۆبوونەوانەدا لەئاست نەدرانی حقووقە دواخراوەکانیان، ئیجرا نەکرانی ئایننامەکان و بارودۆخی نالەباری بیمەی تەکمیلیان ناڕەزایەتییان دەربڕیوە. خانەنشین کراوانی ناڕازی هەروەها سەرنج نەدانی ستادی ئیجرایی، وادە و بەڵێنی بێ بنەمای بەڕێوەبەری گشتی، کۆنسێرسیۆمی متمانەی مۆبینی سپا و ناوەندەکانی چاوەدێریان مەحکووم کرد و خوازیاری جێبەجێ کرانی خواستەکانیان بوون.