فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی سەرتاسەری خانەنشین کراوانی مۆخابەرات لە شارەکانی ئێران
یەکشەممە ۱۸-۰۸-۱۴۰۴   |  09-11-2025

خانەنشین کراوانی شیرکەتی مۆخابەرات، ئەمڕۆ یەکشەممە ١٨ی خەزەڵوەری ١٤٠٤، لە شارەکانی تەورێز، هەمەدان، ئەهواز و تاران، بۆ جارێکی دیکە بە مەبەستی وەدیهاتنی خواستەکانیان، هاتنە سەر شەقامەکان و دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، خانەنشین کراوانی ناڕازی بەوتنەوەی چەندین درووشمی ئێعتڕازی، خوازیاری جێبەجێ کرانی خواستەکانیان لەوانە: “دانی حقووقە دواخراوەکانیان، بەکردەوە دەرهاتنی ئایننامەکان و پێڕاگەیشتن بە بارودۆخی نالەباری بیمەی تەکمیلیان” بوون. خانەنشین کراوانی ناڕازی هەروەها سەرنج نەدانی ستادی ئیجرایی، وادە و بەڵێنی بێ بنەمای بەڕێوەبەری گشتی، کۆنسێرسیۆمی متمانەی مۆبینی سپا و ناوەندەکانی چاوەدێریان مەحکووم کرد و خوازیاری وەڵامدانەوەی بەرپرسان بە کێشە و گرفتەکانیان بوون.