کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی سەرتاسەری خانەنشین کراوانی مۆخابەرات
دوشەممە ۱۳-۰۶-۱۴۰۲   |  04-09-2023
ڕۆژی دووشەممە ٦ی خەرمانان، خانەنشین کراوانی شیرکەتی مۆخابەرات بە شێوەی سەرتاسەری، دەستیاندایە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، خانەنشین کراوانی ناڕازی لە ئاست جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان لەوانە “بەکردەوە دەرنەهاتنی درووستی ئائیننامەی پێرسۆنێلی و ئیستخدامی ساڵی ٨٩” و “چارەسەر نەکرانی کێشەی دەفتەرچە بیمەکانیان”، لە بەرامبەر بینای شیرکەتی مۆخابەرات لە شارەکانی، خوزستان، ڕەشت، مەشهەد، تاران، ئیسفەهان، شیراز، شاری کورد، ورمێ، خۆڕەم ئاباد، گورگان، ساری، برووجێرد، بەندەرعەباس، زەنجان، ئەراک، ئەهواز، یاسووج، تەورێز، کرماشان، ئیلام و سنە، دەستیاندایە کۆبوونەوە و خوازیاری پێڕاگەیشتن بە کێشەکانیان بوون.