فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی سەرتاسەری نانواخانەکانی ئێران
شەممە ۲۷-۰۲-۱۴۰۴   |  17-05-2025

ئەمڕۆ شەممە ٢٧ی گوڵانی ١٤٠٤، نانوایانی سەرتاسەری ئێران لەوانە: ئەهواز، مەشهەد، ئیسفەهان، ئیلام، بیرجەند، قۆم، ماەشەهر، کرماشان و چەندین شاری دیکەی ئێران، هاتنە سەر شەقامەکان و لەئاست پێڕانەگەیشتن بە کێشە و گرفتەکانیان، ناڕەزایەتییان دەربڕی.
ناڕازییان دەڵێن: دەوڵەت بە گرتنەبەری سیاسەتی نادرووست، ژیان و گوزەرانی بە ملیۆن کەسی بە گاڵتە گرتووە و بووەتە هۆی ئەوەیکە ژیانیان لێک هەڵبوەشێتەوە. دەشڵێن: یارانەی حیمایەتیان بڕیوە و هەزینەکانی بەرهەمهێنان، گوشارکی زۆری خستووەتە سەر شانی نانواخانەکان و ئەمەش کاریگەری مەنفی لەسەر ژیانی زیاتر لە ٢ ملیۆن و ٥٠٠ هزار بنەماڵەی نانوایی داناوە.