کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی سەرتاسەری کرێکارانی پیشەسازی نەوت
سێشەممە ۲۵-۰۶-۱۴۰۴   |  16-09-2025

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٥ی خەرمانانی ١٤٠٤، کۆمەڵێک لە کرێکارانی شیرکەتی نەوتی ئاغاجاری، کرێکارانی شیرکەتی نەوتی فەلاتی قاڕە لە دوورگەی سیری و کرێکارانی ناوچە پڕلە نەوتەکانی جنووب، بە شێوەی جیاجیا و هاوکات، دەستیان لەکار کێشایەوە و لە شوێنی کارەکانیان، کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد.
خواستی سەرەکی کرێکارانی ناڕازی بریتیە لە، “نەمانی بەربەستەکانی سەر سەنەواتی خانەنشینی، پێداچوونەوە بە پایەحقووقی کرێکارانی تازە دامەزراو، گەڕاندنەوەی ماڵیاتە وەرگیراوەکان، ئیجرای درووستی ماددەی ١٠ و دانی سەرجەم بەک پەی ئەم مادەی، سەربەخۆیی سندووقی خانەنشینی نەوت و پەسەندکردنی ئەساسنامەی سەربەخۆی شیرکەتی نەوت”.