فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی سەرلە نوێی بنەماڵەی بەندکراوانی مەحکووم بە ئێعدام لە بەرامبەر زیندانی ئێڤین
سێشەممە ۱۳-۰۳-۱۴۰۴   |  03-06-2025

کۆمەڵێک لە بنەماڵەی بەندکراوانی سیاسی مەحکووم بە ئێعدام ئەمڕۆ سێشەممە ١٣ی جۆزردانی ١٤٠٤، هاوکات لەگەڵ ٧١مین کارزاری “سێشەممەکانی نا بۆ ئێعدام”، بۆ چەندەمین جار لە ناڕەزایەتیی بە دەرکرانی حوکمی ئێعدام لەدژی ئازیزانیان، لە بەرامبەر زیندانی ئێڤین دەستیاندایە کۆبوونەوە.
ئەم بنەماڵانە لەڕێگەی بەدەستەوە گرتنی وێنەی ١٠ بەندکراوی مەحکووم بە ئێعدام بە ناوەکانی “وەحید بەنی عامێریان، پوویا قۆبادی، محەممەد تەقەوی سەنگدهی، ئەبولحەسەن مۆنتەزێر، بابەک عەلیپوور، ئەکبەر دانشوەرکار، مێهدی حەسەنی، بێهرووز ئێحسانی ئیسلاملوو، محەممەدجەواد وەفایی سانی و مەنووچێهر فەلاح” و وتنەوەی درووشمی “نا بۆ ئێعدام”، “نا بۆ سزای زاڵمانەی ئێعدام”، لەئاست دەرکرانی حوکمی ئێعدام لەدژی ڕۆڵەکانیان ناڕەزایەتییان دەربڕی.