کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی سەرلە نوێی خانەنشین کراوانی سندووقی پۆڵا لە ئیسفەهان
یەکشەممە ۱۹-۱۲-۱۴۰۳   |  09-03-2025

ئەمڕۆ یەکشەممە ١٩ی ڕەشەممە، خانەنشین کراوانی سندووقی پۆڵا لە ئیسفەهان، بە ڕێپێوان لە شەقامی نشات لەمشارە و وتنەوەی درووشمی “فوولادی هاوار کە، مافەکانت وەرگرە”، ناڕەزایەتییان دەربڕی.
خانەنشین کراوانی ناڕازی خوازیاری جێبەجێ کردنی خواستەکانیان لەوانە “بەکردەوە دەرهێنانی گەڵاڵەی یەکسان سازی”، “نەمانی سەقفی حقووق”، “پێدانی حەقی چوونەسەرەوەی ٦٥ لەسەدی حقووقی ساڵەکانی ٩٩ و ١٤٠٠” و “دانی جێژنانەی دوو بەرابەری” و “مووچەی دەرمانی خۆڕایی”ن.