کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی سەرلە نوێی موعەلیمانی خانەنشین کراوی ساڵی ١٤٠٠ لە تاران
دوشەممە ۱۹-۰۹-۱۴۰۳   |  09-12-2024
مۆعەلیمانی خانەنشین کراوی ساڵی ١٤٠٠، ئەمڕۆ دووشەممە ١٩ی سەرماوەز، بە کۆبوونەوە لەبەرامبەر مەجلیسی ڕژیم، لەئاست جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان، بۆ جارێکی دیکە ناڕەزایەتییان دەربڕی.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، موعەلیمانی ناڕازی بەوتنەوەی درووشمی “هاوار هاوار لەو هەموو نادادپەروەرییە” خوازیاری بەکردەوە دەرهێنانی حوکمی ڕیزبەندی یاسای یەکسانسازی ٩٠ لەسەد و کرداری کردنی یاسای پەسەندکراو لە بواری ڕەچاو کردنی حقووق و مەزایاکانیان بوون. جێگای ئاماژەیە، ئەم موعەلیمانە ڕۆژی شەممە ١٧ی سەرماوەزیش، لەئاست وەدینەهاتنی خواستەکانیان، دەستیاندابووە کۆبوونەوە.