کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی سەرلە نوێی کرێکارانی شیرکەتی نەوتی فەلاتی قاڕە لە ناوچەی بهرگان
هەینی ۰۹-۰۶-۱۴۰۳   |  30-08-2024

کرێکارانی شیرکەتی نەوتی فەلاتی قاڕە شاغڵ لە ناوچەی بهرگان، ئەمڕۆ هەینی ٩ی خەرمانان، بۆ جارێکی دیکە دەستیاندایە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کرێکارانی ناڕازی بەمەبەستی گەیشتن بە خواستەکانیان لەوانە “نەمانی سەقفی حەقدەست”، “چاکسازی لە پایە حەقدەست”، “نەمانی ئاستەنگی لەسەر مافی هەمیشەیی و خانەنشینی”، “بەکردەوە دەرهاتنی درووستی مادەی ١٠”، “دانی تەواوی حقووقی پێوەندیدار بە (بک_پی) مادەی ١٠” و “ڕێگەنەدان بە خراپ بەکارهێنانی سندووقی خانەنشینی نەوت”، لە شوێنی کارەکەیان دەستیاندایە کۆبوونەوە و خوازیاری وەڵامدانەوەی بەرپرسانی پەیوەندیدار بە کێشە و گرفتەکانیان بوون.