کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی سەرلە نوێی کرێکارانی ناوچە پڕلە نەوتەکانی جنووب
دوشەممە ۲۰-۱۲-۱۴۰۳   |  10-03-2025

کرێکارانی ناوچە پڕلە نەوتەکانی جنووب، ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠ی ڕەشەممە، بۆ جارێکی دیکە لە ناڕەزایەتیی بە دانی حەقی فەوقولعادەی تایبەت و فەوقولعادەی پسپۆڕی لەم دامەزراوەیە، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، کرێکارانی گرێبەستی ناوچە پڕلە نەوتەکانی جنووب و شیرکەتی میللی حەفاری ئێران، لە ناڕەزایەتیی بە دانی ئاپشێنی فەوقولعادەی تایبەتی کاری بەو کرێکارانەی کە بەڵگەنامەی دیپڵۆم و بەڵگەنامەی ناپێوەندیداری دانشگاهیان هەیە، لە بەرامبەر درگای سەرەکی شیرکەت لە ئەهواز دەستیاندایە کۆبوونەوە و خوازیاری جێبەجێ کرانی خواستەکانیان بوون.