فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی سەرلە نوێی کرێکارانی ئەرکانی سالس لە شیرکەتی نەوتی فەجری جەم
سێشەممە ۱۹-۰۱-۱۴۰۴   |  08-04-2025

کرێکارانی ئەرکانی سالس شاغڵ لە شیرکەتی نەوتی فەجری جەم، ئەمڕۆ سێشەممە ١٩ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، بەدوای مانگێک، سەرلە نوێ لەئاست جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان، لە حەساری ئەم دامەزراوەیە دەستیاندایە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کرێکارانی ناڕازی بەمەبەستی گەیشتن بە خواستەکانیان لەوانە “نەمانی سەقفی حەقدەست”، “چاکسازی لە پایە حەقدەست”، “نەمانی ئاستەنگی لەسەر مافی هەمیشەیی و خانەنشینی”، “بەکردەوە دەرهاتنی درووستی مادەی ١٠”، “دانی تەواوی حقووقی پێوەندیدار بە (بک_پی) مادەی ١٠” و “ڕێگەنەدان بە خراپ بەکارهێنانی سندووقی خانەنشینی نەوت” و هەروەها “هەڵاواردن لە پەرداخت کردنی حقدەستەکان لە نێوان کرێکاران و کارمەندان”، لە شوێنی کارەکەیان دەستیانداوەتە کۆبوونەوە و خوازیاری وەڵامدانەوەی بەرپرسانی پەیوەندیدار بە کێشە و گرفتەکانیان بوون.