فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی سەرلە نوێی کرێکارانی ئەرکانی سالس شاغڵ لە شیرکەتی نەوتی گەچساران
یەکشەممە ۱۸-۰۳-۱۴۰۴   |  08-06-2025

کرێکارانی ئەرکانی سالس شاغڵ لە شیرکەتی نەوتی گەچساران، ئەمڕۆ یەکشەممە ١٨ی جۆزردانی ١٤٠٤، لەئاست جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان، بۆ جارێکی دیکە لە بەرامبەر نووسینگەی ناوەندیی و میوانخانەی نەرگسی دەستیاندایە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کرێکارانی ناڕازی شیرکەتی نەوتی گەچساران بە مەبەستی گەیشتن بە خواستەکانیان لەوانە “نەمانی سەقفی حەقدەست”، “چاکسازی لە پایە حەقدەست”، “نەمانی ئاستەنگی لەسەر مافی هەمیشەیی و خانەنشینی”، “بەکردەوە دەرهاتنی درووستی مادەی ١٠”، “دانی تەواوی حقووقی پێوەندیدار بە (بک_پی) مادەی ١٠” و “ڕێگەنەدان بە خراپ بەکارهێنانی سندووقی خانەنشینی نەوت”، بەوتنەوەی درووشمی “هەتا مافەکانمان وەرنەگرین، دەست لە ئێعتڕاز هەڵناگرین” و “دادپەروەری دادپەروەری”، لە بەرامبەر ئەم شیرکەتە دەستیاندایە کۆبوونەوە و خوازیاری وەڵامدانەوەی بەرپرسانی شیرکەت بە کێشە و گرفتەکانیان بوون.