کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی شۆفیران و خاوەنانی ماشین ئاڵاتی جادەسازی لە یاسووج
سێشەممە ۱۲-۰۴-۱۴۰۳   |  02-07-2024
کۆمەڵێک لە شۆفیران و خاوەنانی ماشین ئاڵاتی جادەسازی لە یاسووج، ئەمڕۆ سێشەممە ١٢ی پووشپەڕ، لە ناڕەزایەتیی بە پێڕانەگەیشتن بە کێشەکانیان دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، شۆفیران و خاوەنانی ماشین ئاڵاتی جادەسازی لە یاسووج بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر ئوستانداری کۆهکیلوویە و بۆیەرئەحمەد، لە ناڕەزایەتیی بە نەبوونی سووتەمەنی دەستیاندایە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.