کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی ماسی گیرانی بەندەری جاسک
سێشەممە ۰۷-۱۲-۱۴۰۳   |  25-02-2025

ئەمڕۆ سێشەممە ٧ی ڕەشەممە، ماسی گیرانی بەندەری جاسک، لە ناڕەزایەتیی بە چوونەسەرەوەی نرخی سووتەمەنی، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ماسی گیرانی ناڕازی بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر بینای دادگوستەری پارێزگای هۆرمۆزگان و لە ڕێگەی بەدەستەوە گرتنی چەندین دەست نووسراوە، لەئاست گران بوونی ئەو بەشە سووتەمەنییەی کە وەک سەهمیە پێیان دەدرێ، ناڕەزایەتییان دەربڕی و خوازیاری وەڵامدانەوەی بەرپرسان بە کێشەکانیانن.