کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی مریشکدارانی پارێزگای خوزستان
چوارشەممە ۱۰-۰۲-۱۴۰۴   |  30-04-2025

کۆمەڵێک لە مریشکدارانی پارێزگای خوزستان، ئەمڕۆ چوارشەممە ١٠ی گوڵانی ١٤٠٤، لە ناڕەزایەتیی بە پێڕانەگەیشتن بە کێشە و گرفتەکانیان لە بەرامبەر ئۆستانداریی و دادگوستەری ئەمشارە، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناڕازییان کە بە نوێنەرایەتی لە مریشکدارانی شارەکانی دزفوول، ئەهواز، ڕامهۆرمۆز و مەسجدسولەیمان لەم کۆبوونەوەیەدا بەشداریان کردبوو، لەڕێگەی بەدەستەوە گرتنی بەنێرێک کە لەسەری نووسرابو، “سپی کردنەوە پارە لە لایەن دەڵاڵەکان بووەتە هۆی ئیفلاس هێنانی مریشکداران”، خوازیاری پێڕاگەیشتنی بەرپرسان بە کێشەکانیان بوون.