فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی موعەلیمانی خانەنشین کراو لە تاران
یەکشەممە ۲۰-۰۸-۱۴۰۳   |  10-11-2024

مۆعەلیمانی خانەنشین کراوی ساڵی ١٤٠٠ لە سەرتاسەری شارەکانی ئێران بە چوون بۆ شاری تاران، ئەمڕۆ یەکشەممە ٣٠ی گوڵان، لە بەرامبەر سازمانی بەرنامە و بوودجە لە مەیدانی بەهارستان دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، موعەلیمانی ناڕازی خوازیاری بەکردەوە دەرهێنانی حوکم و دەرەجەبەندی یاسای یەکسانسازی ٩٠ لەسەد بوون و هەروەها لە ناڕەزایەتیی بە پێشگرتنی هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم بە چوونی موعەلیمانی شاری مەریوان بۆ تاران، لە حمایەت لە موعەلیمانی ئەمشارە درووشمی “بژی موعەلیمانی مریوان”یان سەرداوەتەوە.