کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی موعەلیمانی خانەنشین کراوی ساڵی ١٤٠٠ لە تاران
شەممە ۲۶-۰۸-۱۴۰۳   |  16-11-2024

مۆعەلیمانی خانەنشین کراوی ساڵی ١٤٠٠ لە سەرتاسەری شارەکانی ئێران بە چوون بۆ شاری تاران، ئەمڕۆ شەممە ٢٦ی خەزەڵوەر، لە شەقامی پاستۆر کۆبوونەوە و لەئاست جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان ناڕەزایەتییان دەربڕی.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، موعەلیمانی ناڕازی بەوتنەوەی درووشمی “تەنیا یەک ١٠هەزاری، دەستڕەنجی یاسای ڕیزبەندی” و “پزشکیان خەجاڵەت خەجاڵەت”، خوازیاری بەکردەوە دەرهێنانی حوکمی دەرەجەبەندی یاسای یەکسانسازی ٩٠ لەسەد بوون.