کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی موعەلیمانی خانەنشین کراوی ساڵی ١٤٠٠ لە تاران
شەممە ۱۷-۰۹-۱۴۰۳   |  07-12-2024

مۆعەلیمانی خانەنشین کراوی ساڵی ١٤٠٠، ئەمڕۆ شەممە ١٧ی سەرماوەز، بە کۆبوونەوە لەبەرامبەر مەجلیسی ڕژیم، لەئاست جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان ناڕەزایەتییان دەربڕی.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، موعەلیمانی ناڕازی بەوتنەوەی درووشمی “هاوار هاوار لەو هەموو نادادپەروەرییە” خوازیاری بەکردەوە دەرهێنانی حوکمی دەرەجەبەندی یاسای یەکسانسازی ٩٠ لەسەد و کرداری کردنی یاسای پەسەندکراو لە بواری ڕەچاو کردنی حقووق و مەزایاکانیان بوون. هەروەها جەختیان کردەوە کە خواستەکانیان هەروا بێ وەڵام ماوەتەوە.