فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی موعەلیمانی نێهزەتی سەوادئامووزی لە تاران
یەکشەممە ۲۸-۱۱-۱۴۰۳   |  16-02-2025

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٨ی ڕێبەندان، کۆمەڵێک لە مۆعەلیمانی نێهزەتی سەوادئامووزی، لە شاری تاران، بۆ جارێکی دیکە دەستیاندایە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، مۆعەلیمانی نێهزەتی سەوادئامووزی ساڵەکانی دوای ٩٢، بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر وەزارەتی پەروەردە و بارهێنان لە شاری تاران و وتنەوەی درووشمی “نێهزەتی هاوار کە مافەکانت وەرگرە”، لەئاست دیاری نەکرانی بارودۆخی کاریان و دانەمەزراندنیان، ناڕەزایەتییان دەربڕی. شایانی باسە، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا، مۆعەلیمانی نێهزەتی وێڕای منداڵەکانیان بەنیشانەی ئێعتڕاز، لەسەر شەقامەکان دانیشتوون و خوازیاری دیاری کرانی بارودۆخیان بوون.