فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی موعەلیمان لە تاران
یەکشەممە ۰۳-۰۴-۱۴۰۳   |  23-06-2024

کۆمەڵێک لە موعەلیمانی شاری تاران، ڕۆژی شەممە ٢ی پووشپەڕ،لە بەرامبەر وەزارەتی پەروەردە و باهێنانی ڕژیم لەمشارە، دەستیاندایە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، موعەلیمانی ناڕازی بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر بینای وەزارەتی پەروەردە و بارهێنان و وتنەوەی درووشمی “وادە و بەڵێنمان ناوێ، ئێمە مافەکانی خۆمانمان دەوێ” لەئاست بارودۆخی نالەباری کاریان، دەستیاندایە کۆبوونەوە و خوازیاری وەڵامدانەوەی بەرپرسانی پەیوەندیدار بە خواستەکانیان بوون.