کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی مۆعەلیمانی نێهزەتی سەوادئامووزی لە تاران
دوشەممە ۱۹-۰۶-۱۴۰۳   |  09-09-2024
ئەمڕۆ دووشەممە ١٩ی خەرمانان، کۆمەڵێک لە مۆعەلیمانی نێهزەتی سەوادئامووزی، لە شای تاران کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، مۆعەلیمانی نێهزەتی سەوادئامووزی بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر وەزارەتی پەروەردە و بارهێنانی ڕژیم لە شاری تاران و وتنەوەی درووشمی “نێهزەتی هاوار کە مافەکانت وەرگرە”، لەئاست دیاری نەکرانی بارودۆخی کاریان و بە رەسمی دانەمەزراندنیان، ناڕەزایەتییان دەربڕی. شایانی باسە، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا، مۆعەلیمانی نێهزەتی وێڕای منداڵەکانیان بەنیشانەی ئێعتڕاز، لەسەر شەقامەکان دانیشتوون و خوازیاری دیاری کرانی بارودۆخیان بوون.