فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی نانواییەکانی خۆراسانی جنووبی
یەکشەممە ۱۳-۰۷-۱۴۰۴   |  05-10-2025

ڕۆژی شەممە ١٢ی ڕەزبەری ١٤٠٤، کۆمەڵێک لە نانواییەکانی خۆراسانی جنووبی، لە ناڕەزایەتیی بە پەرداخت نەکرانێ یارانەکان و چارسەر نەکرانی کێشە سێنفییەکانیان، لە بەرامبەر ئۆستانداریی ئەم پارێزگایە دەستیاندایە کۆبوونەوە.
ناڕازاییان دەڵێن: لە حاڵێکدا کە هەزینەی ئارد، وزە، کرێ دووکان و حەقدەستی کرێکاران ڕۆژ لەگەڵ ڕۆژ دەچێتە سەرەوە، یارانەی نان پەرداخت نەکراوە و بەڵێنی پشتیوانییەکان جێبەجێ نەکراون و زۆربەی نانواییەکان لە سەروبەندی داخران دان. هەروەها دەڵێن: “ئێمە نانی خەڵک دابین دەکەین، بەڵام خۆمان نانی شەومان نییە. بەم بارودۆخە چۆن دەبێ درێژە بە ژیان بدەین؟”.