کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی نەخۆشانی “SMI” لە تاران
پێنجشەممە ۰۶-۱۰-۱۴۰۳   |  26-12-2024

کۆمەڵێک لە نەخۆشانی “ئێس ئێم ئای” لە تاران، ئەمڕۆ پێنجشەممە ٦ی بەفرانبار، لە ناڕەزایەتیی بە دابین نەکرانی دەرمانە زەروورییەکان لە لایەن دەوڵەت، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناڕازییان بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر بینای وەزارەتی تەندرووستی ڕژیم لە تاران، لەئاست کەمتەرخەمی بەرپرسان و دابین نەکرانی دەوا و دەرمانی پێویست و هەروەها بیمە نەکرانی نەخۆشانی “ئێس ئێم ئای”، ناڕەزایەتییان دەربڕی و خوازیاری پێڕاگەیشتنی بەرپرسان بە کێشە و گرفتەکانیان بوون.