کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی هاریکارانی پزیشکی لە تاران
شەممە ۱۴-۰۵-۱۴۰۲   |  05-08-2023
کۆمەڵێک لە هاریکارانی پزیشکی، ڕۆژی شەممە ١٤ی گەلاوێژ، لە بەرامبەر بینای وەزارەتی بێهداشت لە تاران، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کۆمەڵێک لە هاریکارانی پزیشکی بەشداربوو لە ئەزموونی بڕوانامەی پسپۆڕی ١٤٠٢، بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر وەزارەتی بێهداشت لە تاران و بە دەستەوە گرتنی چەندین دەست نووسراوە، خوازیاری پێڕاگەیشتن بە خواستەکانیان بوون.