فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی هاووڵاتییان لە جوانڕۆ لەدژی تەقەی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم لە کاسبکاران
شەممە ۰۷-۱۱-۱۴۰۲   |  27-01-2024

رۆژی شەممە ٧ی ڕێبەندان، هاووڵاتییانی خەڵكی شاری جوانڕۆی سەر بە پارێزگای کرماشان، لە پێش فەرمانداریی ئەو شارە کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان لە دژی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم لە کاسبکارانی خەڵکی ئەو شارە، بەڕێوە برد.
شایانی باسە کە ئێوارەی ڕۆژی هەینی، ٦ی ڕێبەندان، هێزە حکوومەتییەکانی ڕژیم ڕاستەوخۆ تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی کاسبکارێکی خەڵکی شاری جوانڕۆ کردبوو.