فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی هاوکاتی خانەنشین کراوانی تەئمینی ئیجتماعی و سندووقی پۆڵا لە تاران
یەکشەممە ۰۶-۰۷-۱۴۰۴   |  28-09-2025

ئەمڕۆ یەکشەممە ٦ی ڕەزبەری ١٤٠٤، خانەنشین کراوانی تەئمینی ئیجتماعی و خانەنشین کراوانی سندووقی پۆڵا لە شاری تاران، یەکگرتووانە بەدرووشمی “یەکگرتن یەکگرتن، دژی گەندەڵی و هەژاری” هاتنە سەر شەقامەکان و ناڕەزایەتییان دەربڕی.
ئەم کۆبوونەوە هاوبەشە دەرخەری قەیرانی قووڵی ئابووری و نادادپەروەرییە. خانەنشین کراوانی سەرتاسەری ئێران جگە لە پیشەسازی، لەژێر گوشاری ئاوسان و بارودۆخی نالەباری ژیان و هەروەها وادە و بەڵێنی پڕوپووچ، بە مەبەستی وەدیهاتنی سەرەتایی ترین مافەکانیان، هاتوونەتە سەر شەقامەکان و ناڕەزایەتیی دەردەبڕن.